تورکیا قەدەغەی گەشتکردن لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵدەگرێت
تورکیا بەفەرمی ئاگاداری کردونەتەوە، کە قەدەغەی گەشتکردن لەسەر هاتن و چونی هاوڵاتیانی بیانی هەڵگیراوە
حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی کردوە رایگەیاندوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەفەرمی ئاگاداری کردونەتەوە، کە قەدەغەی گەشتکردن لەسەر هاتن و چونی هاوڵاتیانی بیانی هەڵگیراوە بە پێشمەرجی جێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکان.
هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی وشکانی و ئاسمانی بە رەچاوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی سەردانی تورکیا بکەن
ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی وشکانی و ئاسمانی بە رەچاوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی سەردانی تورکیا بکەن، بەڵام ئەو گەشتیارانەی نیشانەکانی تایبەت بە کۆرۆنایان تیایدا دەربکەوێت بەشێوەیەکی بێبەرامبەر دەخرێنە ژێرچاودێری پزیشکییەوە.
دوێنێش بیلال ئێکسی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تورکش ئێرلاینس لە تویتێکیدا بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردو تورکیا گەشتەکانی خۆی بۆ ئەڵمانیا، بریتانیا و هۆڵندا دەستپێکردەوە.
خەندان