مسته‌فا كازمی : ساڵی 2014 مووسڵ لە ئەنجامی خراپییەكانی حكوومەت كەوتە دەست داعش
ئێوارەی ئەمڕۆ كازمی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە توندی رەخنەی لەو سیاسییانە گرت كە لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی كەمكردنەوەی مووچەیان بڵاو كردەوە و دووپاتی كردەەوە حكوومەت هیچ مەبەستێكی لەم جۆرەی نەبووە و نییە.
كازمی ئاماژه‌ی به رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2014 كرد له یاده‌وه‌ری عێراقییه‌كان كرد و گوتی رۆژێكی كاره‌ساتبار بوو بۆ عێراق، ئه‌ویش رۆژی كه‌وتنی مووسڵ بوو، هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنی مووسڵ خراپی ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بوو.
هەروەها له باره‌ی ئابووریی عێراقەوە گوتی هۆكاری سه‌ره‌كیی كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كە ئابووریی عێراق بووه‌ته كۆیلەی نه‌وت و تا ره‌وشه‌كه به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت، ناتوانن گۆڕانكاری بكه‌ن.
دووپاتیشی كردەوە كە وڵاتەكەی شه‌كه‌ت بووه به هۆی مووچه‌خۆرانه‌وه، گوتی له عێراقدا له كۆی كه‌متر له 40 ملیۆن كەس، چوار ملیۆن فه‌رمانبه‌ر هه‌ن، لە وڵاتانی دیكه به‌و جۆره نییه، ئەمەش بەهۆی ئەوە بووە كە له هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا هه‌زاران كه‌س دامه‌زراون.
باسنيوز