سەرۆکی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا گەیشتە بەغدا
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕايگەیاند: "كهمێك پێش ئێستا (پێنجشهممه 11/6/2020)، فەوزی ھەریری، سەرۆکی شاندی ھەرێمی کوردستان گهیشتە بەغدا".
گوتیشی: "بڕیار وایە كاتژمێر 1ى دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق بە بەشداریی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکات".
سەرۆکی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئهوهشى خسته ڕوو، گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق لەبارەی ئابووری، ئەمنی، سیاسی و سەربازی دەبن.
باسنيوز