عامری داوا دەكات وادەیەك بۆ چوونە دەرەوەی ھێزە بیانییەكان لە عێراق دیاربكرێت
لە پەیامێکدا بۆ شاندی دانوستانکاری عێراق، بۆ گفتوگۆی ستراتیجی لەگەڵ ئەمەریکا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوایکرد، وادەیەک بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی بیانی دابنرێت و سەروەری وڵات لەبەرچاو بگرن.
عامری رایگەیاند، بەرپرسیارییەتی گەورە لەسەر شانی شاندەکەیە و هەر شکستێک لەو گفتوگۆیانە، دەبێتە پەڵەیەکی رەش بە مێژووی شاندی دانوستانکاری عێراقییەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە بڕیارە سەرتای ھەفتەی داھاتوو، دانوستانی پێداچوونەوە بە رێککەوتننامەی ستراتیجی نێوان عێراق ئەمەریکا، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەبچێت.
K24