عێراق ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ئێران و تورکیا دەکات
حکوومەتی عێراق هەوڵی سازکردنی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران، دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-6-2020، مەهدی رەشید مەهدی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، داوایان لە هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا کردووە بەشداریی ئەو کۆبوونەوە هاوبەشە بکەن.
کۆبوونەوەکە لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ساز دەکرێت و تێیدا پرسی ئاو، تاوتوێ دەکرێت.
مەهدی رەشید مەهدی هەروەها رایگەیاندووە، تورکیا ئامادەیی بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆ لەبارەی پشکی عێراق لە هەردوو رووباری دیجلە و فورات دەربڕیوە و لەگەڵ لایەنی ئێرانیش کار دەکەن، بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنە ئاوییەکان.
باسنيوز