جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مه‌ریكی پێشبینییه‌كانی بۆ دانوستانه‌كانی واشنتن و به‌غدا ده‌خاته روو
كینیت ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڤیدیۆ كۆنفرانسێكی ناوه‌ندی دیراسات له واشنتن گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام، حكومه‌تی عێراق داوا بكات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق بمێننه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌ركی ئێمه له عێراق بۆ شكست پێهێنانه به رێكخراوی داعش و هاوكاریكردنی عێراق له‌و باره‌یه‌وه تا گه‌یشتن به دوا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه گفتوگۆی ستراتیژی نێوان وڵاته‌كه‌ی عێراق ده‌ستپێ ده‌كات.
پۆ‌مپێیۆ ئاشكراشیكرد، ده‌یڤید هێڵ، یاریده‌ده‌ری ئه‌و بۆ كاروباری سیاسی سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، وزه، گه‌نجینه و ژماره‌یه‌ك ئاژانس له‌خۆ ده‌گرێت.
K24