کازمی: گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات بووە هۆی داگیرکاریی داعش

کازمی: گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات بووە هۆی داگیرکاریی داعش
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی، بووە هۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10-6-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شەشەم ساڵوەگەڕی داگیرکردنی مووسڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، سەردانی ئەو شارەی کرد.

مستەفا کازمی رایگەیاند، پێویستە رێگا نەدرێ ئەوەی لە 2014 روویدا، جارێکی دیکە دووبارە ببێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها رایگەیاند، کە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی عێراق بووە هۆی داگیرکاریی داعش و ئەو کارەساتانەی بەسەر ئەو وڵاتەدا هاتن.

رۆژی 10-6-2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە سنووری پارێزگای نەینەوا و لەماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپا و هێزە چەکدارییە عێراقییەکان هێنا و نیوەی خاکی عێراقیان داگیر کرد.












باسنيوز



Top