پەرلەمانتارێک: دوای شەش ساڵ لە داگیركردنی مووسڵ داعش هێشتا مەترسییە بۆ سەر عێراق
عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، رايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 10/6/2020 شەش ساڵی تەواو بەسەر داگیركردنی پارێزگای مووسڵدا تێپەڕ دەبێت كەلە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی 2014دا كەوتە دەست تیرۆریستانی داعش و جێگەی نیگەرانییە داگیركردنی گەورە شارێكی عێراق لەلایەن گرووپێكی تیرۆریستییەوە نیشانەی لاوازیی هێزەكانی عێراقە، هاوكات لاوازی پەیوەندیی نێوان سیاسییەكانی عێراق كاریگەریی هەبوو لەسەر رۆڵی هێزە ئەمنییەكان لە پاراستنی ناوچەكە."
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق راشی گەیاند: "ئەگەرچی لە ساڵی 2017وە مووسڵ لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە رزگار كراوە، بەڵام هێشتا رێكخراوی تیرۆریستی داعش مەترسییە بۆ سەر ئەو پارێزگایە و زۆرێك لە ناوچەكانی دیکەی عێراق."
باسنيوز