مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا

 مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا
مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی پارێزگاكه‌ كۆبوه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یانامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، هاوكات له‌ باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگاكه‌، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان كۆبوه‌وه‌.

به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له‌ نه‌ینه‌وا راگه‌یه‌ندراوه‌


دوێنێش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندبو، رۆژی چوارشه‌ممه‌، قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت و هیچ حاڵه‌تێكی تایبه‌تی هاوڵاتیانیش بۆ هاتوچۆكردن ره‌چاو ناكرێت، جگه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی و ئه‌مبوڵانسی فریاكه‌وتن رێگه‌ به‌هیچ جموجوڵێكی دیكه‌ نادرێت.

هاوكات، خه‌ندان به‌ پشت به‌ستن به‌زانیاریه‌كانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبو، ئاماده‌كاریه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دێت بۆ پارێزگاكه‌.







خەندان-
Top