میلیشیای عەسایب تەواوی بارەگاكانی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دادەخات
خەزعەلی كە وەك فەرماندەی میلیشیایەكی تیرۆریستی دەناسرێ، بە تایبەتی لەلایەن ئەمریكاوە، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند بڕیاری داخستنی بارەگاكانی عەسایبیان لە تەواوی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەركردووە.
بە پێی بەیاننامەكە، ئەم بڕیارە لەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت و تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت، گوایە هۆكارەكەشی باری تەندروستی و سیاسیی عێراقە، بە تایبەتی كە ماوەیەكە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا بە ڕێژەیەكی بەرز و خێرا بڵاودەبێتەوە.
باسنيوز