مسته‌فا كازمی: هیچ رێگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نیه‌ جگه‌ له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان

 مسته‌فا كازمی: هیچ رێگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نیه‌ جگه‌ له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م حكومه‌تی نوێدا نیە جگە له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌ربه‌ست و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌كاندا کە روبەڕوی وڵات بونەتەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رێوه‌چوه‌ و له‌میانه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه‌، "له ‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازیه‌وه‌، واقعێكی نوێ دروستده‌كه‌ین، كه‌ كاریگه‌ری گۆڕانكاریه‌كانی به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بێت، به‌جۆرێك قۆناغێكی نوێی چاكسازی ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی عێراق و خستنه‌سه‌ر رێگای راست".

مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەكردوە، داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان ره‌چاو ده‌كه‌ین و هه‌ست به‌گیروگرفته‌كانیان ده‌كەین‌


ئاماژەی بەوەشکردوە، داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان ره‌چاو ده‌كه‌ن و هه‌ست به‌گیروگرفته‌كانیان ده‌كه‌ن، كاریشده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌كه‌مترین زیان له‌م دۆخه‌ ده‌ربازبن.

مسته‌فا كازمی ئەوەشی خستەڕو، "روبه‌ڕوی قۆناغێكی قورس و قه‌یراناویی بوینه‌ته‌وه‌، هیچ رێگه‌یه‌كیشمان نیه‌ بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یرانانه‌ جگه‌ له‌سه‌ركه‌وتن نه‌بێت".










خەندان
Top