عێراق ا پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بووه
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمانی هاوتا سعودیه‌كه‌ی جه‌ختی له سه‌ر ته‌واوه‌تی پابه‌ندبونی عێراق به‌رێكه‌وتنی ئۆپێك كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئه‌نجامداوه و پیرۆزبایی لێكردوه به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه، هاوكات باسیان له زیاتر په‌ره‌پێدان و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه دو قۆڵیه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی هه‌ردولا له چه‌ندین بواردا كردوه‌ته‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان ده‌كاته‌وه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و به‌ره‌پێشبردنی بازاڕی نه‌وتی جیهان و هه‌نگاوه‌كانی رێكخراوی به بازاڕكردنی نه‌وت (ئۆپێك)دان، بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له بازاڕی نه‌وت رابگیرێت.
عێراق به‌ته‌واوه‌تی له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌موزدا پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بوه
وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتیوانی عێراق بۆ رێكخراوی ئۆپێك و بڕیاره‌كانی كردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، عێراق به‌ته‌واوه‌تی له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌موزدا پابه‌ندی رێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زیری نه‌وتی سعودیه، پشتیوانی عێراقی به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی ئۆپێك و سه‌رجه‌م خاڵه‌كانیدیكه‌ی رێكه‌وتنه‌كه به‌گرنگ وه‌سفكردوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ بازاڕه‌كانی جیهان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و قه‌یرانی دارایی و ئابوری.
خەندان-