بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بە مووشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا
بە مووشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش بەیاننامەیەک دەردەکات.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەکەیدا، رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی دووشەممە 8-6-2020، مووشەکێک لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.
هەروەک شانەکە رایگەیاندووە، مووشەکەکە لە ناوچەی عەرەب خوزەیر لە باشووری فڕۆکەخانەکەوە ئاراستە کراوە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان میلیشیا و گرووپی چەکداریی توندڕەو، تاوانکاریی و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراقی دروست بوون و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری، توندڕەوی و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنیوز