بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق بڵاو دەکرێتەوە

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق بڵاو دەکرێتەوە


پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی بڵاو دەکاتەوە، کە تێیدا سێ تەوەر تاوتوێ دەکرێن.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 10-6-2020، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارەی 5ـی ئاسایی وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی دووەم لە خولی چوارەمی خۆی، ساز بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی سێ پرۆژەیاسا و تەوەر دەکرێت، کە بریتین لە؛

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی بۆ پاڵپشتیکردنی کورتهێنانی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای رێگا گشتییەکان.

- خستنەڕووی راپۆرتی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و هۆرەکان لەبارەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ.

- گفتوگۆی گشتی




باسنيوز
Top