سەدر داوا لە حکوومەت دەکات کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان، بهێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 8-6-2020، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، پەتای کۆرۆنا ئایەتێکی خوای گەورەیە و ئەوانەی باوەڕ بە بوونی ئەو پەتایە ناکەن، تواناکانی خوای گەورە بە کەم دەبینن.
موقتەدا سەدر داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و گیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەشی دەکات، کۆتایی بە هەموو خۆپیشاندانەکان و زیارەتی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە بهێنێت، چونکە پەتای کۆرۆنا مەترسییەکی گەورەی دروست کردووە.
باسنیوز