بەهای بەرمیلێک نەوتی خەمڵێندراو لە بودجەی ئەمساڵی عێراق ئاشکرا دەکرێت
لە پڕۆژەیاسای بودجەدا خەرجی و داهاتی خەمڵێندراو بۆ شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵ لەخۆدەگرێت
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020دا کۆی خەرجییەکانی حکومەت لە سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی حوزەیران و هەروەها خەرجی و داهاتی خەمڵێندراو بۆ شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵ لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بەهای بەرمیلێک نەوتی خەمڵێندراو و کۆی ئەو داهاتەنەی لە کەرتەکانی دیکە جگە لە نەوت دەستدەکەون.
دەتوانرێت لە ماوەی دو هەفتەی داهاتودا حکومەت پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکات
ر
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی کۆی داهات و خەرجییەکان بە ژمارەیەکی ورد و تەواو دەگاتە لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسا بودجەی ساڵی 2020، دەتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا پڕۆژەکە ئامادەبکرێت، بۆیە پێشبینی دەکەن لە ماوەی دو هەفتەی داهاتودا حکومەت پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکات.
ئامانجی قەرز لەلایەن حکومەتەوە دەبێت بۆ گەشەپێدانی وڵات و وەبەرهێنان بێت نەک دابینکردنی موچە و خەرجی دەوڵەت
دوێنێش لەبارەی کورتهێنانی بودجە و پرسی قەرز کە حکومەت بەنیازە ئەنجامی بدات، ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە خەندان- راگەیاند، لیژنەی دارایی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکی بەبێ رەوانەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی دارایی بۆ پەرلەمان پەسەند ناکات، چونکە ئامانجی قەرز لەلایەن حکومەتەوە دەبێت بۆ گەشەپێدانی وڵات و وەبەرهێنان بێت نەک دابینکردنی موچە و خەرجی دەوڵەت.
خەندان