په‌رله‌مان وادەیەک بۆ ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ حکوومەتی عێراق دیاری دەکات
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، وادەیەکیان بۆ حکوومەت داناوە تا پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی وڵات، بنێرێتە. پەرلەمان.
د.ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، ”تائێستا رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی واژۆكردن و چاوه‌ڕێی هاتنی شاندی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ به‌غدا“.
ناسر هەرکی هەروەها رایگەیاند، دوای گەیشتنی شاندی کوردستان، چاوەڕێی رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020 و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەک پەرلەمان داوایان کردووە حکوومەتی عێراق تا رۆژی 30-6-2020، پرۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان.
باسنيوز