كازمی: ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌ كرداریه‌كانی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان ده‌كه‌ین

 كازمی: ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌ كرداریه‌كانی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان ده‌كه‌ین

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وڵات روبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یران و ئاسته‌نگی دارایی و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت بوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه‌ ئه‌مڕۆ تایبه‌ت به‌ چاكسازی دارایی به‌ڕێوه‌چو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له‌وه‌زیره‌ نوێیه‌كانی كابینه‌كه‌ی كردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌، له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌ كرداریه‌كان ده‌كه‌ن و وه‌ك یه‌ك تیم بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ كارده‌كه‌ن كه‌ وڵاتی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت.

وڵات به‌ به‌چه‌ندین قه‌یران و ئاسه‌ته‌نگی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت


مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاندوه‌، وڵات به‌ به‌چه‌ندین قه‌یران و ئاسه‌ته‌نگی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت، له‌لایه‌ك قه‌یرانی دارایی و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دروستكردوین، ئه‌ركی سه‌رشانیشمانه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ تێپه‌ڕێنین.

خراپی ئیداره‌دان، گرفتی زۆری بۆ چه‌ندین پرۆژه‌ دروستكردوه‌


جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، خراپی ئیداره‌دان، گرفتی زۆری بۆ چه‌ندین پرۆژه‌ دروستكردوه‌، له‌و روه‌شه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان ئه‌نجام بده‌ن.






خەندان
Top