نەجەف؛ خۆپیشاندان دەستیپێکرد، داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار و جێگرەکەی دەکەن
خۆپیشاندانێکی جەماوەری گەورە لەپارێزگای نەجەف بەڕێوەچو، خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار و جێگرەکەی دەکەن.
خۆپیشاندەران دژی کەمتەرخەمییەکانی دەسەڵات لەسەروبەندی کۆرۆنا خۆپیشاندانیان سازکردوە و داوای کەمکردنەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا دەکەن
بە گوێرەی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران دژی کەمتەرخەمییەکانی دەسەڵات لەسەروبەندی کۆرۆنا خۆپیشاندانیان سازکردوە و داوای کەمکردنەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا دەکەن.
خۆپیشاندەران رێگای نێوان دیوانی پارێزگا و ئەو ناوچەیان گرتوە کە پارێزگار لێیدادەنیشێت
بەگوێرەی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران رێگای نێوان پارێزگا و ئەو ناوچەیان گرتوە کە پارێزگار لێیدادەنیشێت و داوای دەستبەجێ دەستلەکارکێشانەوەی دەکەن.
خۆپیشاندەرانی نەجەف، بەهۆی " کەمتەرخەمییەکانی دەسەڵاتی خۆجێی ئەو پارێزگایە" داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار و جێگرەکەیان کردوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمرۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف توشبونی 47 کەىسی دیکەی بەکۆرۆنا راگەیاند.
باسنیوز