وەزیری دەرەوەی بەحرێن پیرۆزبایی لە فوئاد حوسێن دەکات

وەزیری دەرەوەی بەحرێن پیرۆزبایی لە فوئاد حوسێن دەکات


وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرێن پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی عێراق، دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەحرێن، شەوی شەممە 6-6-2020، عەبدوللەتیف بن راشد زیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن بە تەلەفۆن پەیوەندی بە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەرەوە و وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، عەبدوللەتیف بن راشد پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەرەوە لە فوئاد حوسێن کردووە و هیوای خواستووە لە سایەی وەزیری نوێی دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکانی مەنامە و بەغدا بەرەو باشتر بچن.

ئێوارەی رۆژی شەممە 6-6-2020، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەرەوە و وەزیری دەرەوەی عێراق، بەخشی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە شەش وەزیری دیکەی حکوومەتی عێراق بەخشی، کە بریتین لە؛

- سالار عەبدولستار، وەزیری داد، کە کوردە و کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو

- ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت

- حەسەن نازم حەماد، وەزیری ڕۆشنبیری

- محەمەد کەریم جاسم، وەزیری کشتوکاڵ

- ئیڤان فایق یەعقووب، وەزیری کۆچ و کۆچبەران.

- عەلی عەلا ئەحمەد حوسێن، وەزیری بازرگانی
Top