کێشەیهكى گەنمی جووتیاران دەبرێتە لای وەزیری کشتوکاڵی عێراق
بەپێ زانیارییەکان، سایلۆی مەخموور بەھۆی بوونی نیسکێکی زۆر لە بەرھەمی گەنمی جووتیاران، وەرگرتنی گەنمێکی زۆری ڕاگرتووە و چاوەڕێ دەکات لە بەغداوە لێژنەیەک بێت چارەسەری ئەو کێشەیە بکات.
لهمبارهیهوه محهمەد ئەمین فارس، ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له پهرلهمانى عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە سایلۆکان کێشەیەک ھاتووەتە بەردەم جووتیاران کە ئەویش بوونی نیسکە لەناو بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ شهممه 6/6/2020 سەردانی وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە وەکالەت دەکەین بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە".
گوتیشی: "جگە لە کێشەی بوونی نیسک لەنێو گەنمەکە، داوا لە وەزیری کشتوکاڵیش دەکەین ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان زیاد بکات".
باسنیوز