لیستی كاندیدانی وەزارەتە تەواونەكراوەكانی حكوومەتی كازمی گەیشتە پەرلەمان

لیستی كاندیدانی وەزارەتە تەواونەكراوەكانی حكوومەتی كازمی گەیشتە پەرلەمان
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوی حەفت وەزیری وەزارەتە تەواونەكراوەكانی كابینەی مستەفا كازمی گەیشتە پەرلەمانی عێراق، لە ناویاندا فوئاد حوسێن كاندیدی وەزارەتی دەرەوە هەیە.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لیستێكی ناوی كاندیدانی وەزارەتە تەواونەكراوەكانی حكوومەتی كازمییان پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی لێی بكۆڵنەوە و دواتر بیخەنە دەنگدانەوە بۆ متمانەپێدان.

بەیاننامەكە دەشڵێ كە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان لیستی ناوەكانی وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی ناوەكان ئاشكرا بكات.

بەڵام میدیاكانی عێراق ئاماژەیان بەوە كردووە كە حەفت ناو لە لیستەكەدا هەیە، لە ناویاندا فوئاد حوسێن كاندیدی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەیە.

لیستەكە هەروەها شەش كاندید بۆ وەزارەتەكانی نەوت، داد، رۆشنبیری، كشتوكاڵ، بازرگانی و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی لەخۆ گرتووە.















باسنيوز
Top