کازمی بە یاوەریی ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی گەیشتە کەرکووک

کازمی بە یاوەریی ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی گەیشتە کەرکووک


سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەریی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازیی وڵاتەکەی، گەیشتە کەرکووک.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گەیشتە کەرکووک.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، مستەفا کازمی بە یاوەریی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازیی عێراقی گەیشتووەتە کەرکووک و چاودێریی ئۆپەراسیۆنی (پاڵەوانانی عێراق) دەکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی لەژێر ناوی پاڵەوانانی عێراق لە ناوچەکانی باشووری کەرکووک لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەست پێکرد.







باسنيوز
Top