باشبوونى عيراق لە رووی ئابووری، ئەمنی و سیاسییەوە پێوستی بە 3 ساڵە.
كاوه گهردی، كارگێڕی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمپەرەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت: هەڵبژاردنی پێشوەختە پێوستی بە 6 مانگ تا ساڵێك هەیە.
هاوكات شهماڵ نوری، پسپۆری ئابووری لهو باوهڕهدایه، دۆخی ئابووری عێراق بە ھەڵبژاردنی پێشوەختە و حکومەتی تازەش چاك نابێت، ھۆکار و چارەسەریەکانیش دهخاتهروو، بەلام نایشارێتەوە، کە دەربازبوون لەو دۆخە ئابووریە سەختە پێوستی بە ماوەی 3 ساڵ دەبێت.
دابەزینی نرخی نەوت بههۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بووەتە ھۆی کورتھێنانی بودجەی عێراق، بە جۆرێك کە مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین ناکرێت، سەرەڕای ھەردوو کیشەی ئابووری و مەترسی کۆرۆنا بەڵام باسی ئەرکی لەپیشینەی ئیستای عیراق دەکریت، کە قۆناغی گواستنەوە و ھەلبژاردنی پیشوەختەیە, ھەربۆیە پسپۆران بە ئەستەمی دەزانن، كه ئەگەر سیستەمی ئابووری و نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە، چەندین حکومەتیش بگۆرێن، ناتوانن دۆخی ئابووری عێراق چاك بکەنەوە.
K24