پۆمپیۆ : هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه‌ کۆدەبنەوە.

پۆمپیۆ : هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه‌ کۆدەبنەوە.
لە راگەیاندراوێکدا مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاشكرایكرد، رۆژی 4ی مانگی داهاتوو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه‌ کۆدەبنەوە.

پۆمپێیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش لە عێراق و سووریا و گوشارەکانی شانە نووستووەکانی داعش لەو دوو وڵاتە دەکرێت.

پۆمپێیۆ راشیگەیاندووە، كۆسپه‌كانی بەردەم کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، كه‌ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسته‌نگی زۆری خستووه‌ته‌ به‌رده‌م چالاكییه‌كانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان دەبێت.







K24
Top