په‌رله‌مانتارێك: په‌رله‌مان ناتوانێت كۆبونه‌وه‌كانی له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجامبدات
قوسه‌ی شه‌به‌كی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتاران داوایانكردوه، كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، تا بتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی ترس له ڤایرۆسی كۆرۆنا و تۆماركردنی زۆرترین توشبوی ئه‌و ڤایرۆسه‌كه له‌به‌غداد كۆبونه‌وه‌كان راگیراون.
فشارێكی گه‌وره له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای پشوه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست به‌كۆبونه‌وه‌كان بكرێته‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد "فشارێكی گه‌وره له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای پشوه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست به‌كۆبونه‌وه‌كان بكرێته‌وه".
له‌باره‌ی پێشنیازی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌رێگه‌ی ڤیدۆوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره رونكردنه‌وه‌یدا و وتی، "ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران زۆره و ناتوانرێت له‌رێگه‌ی ئینته‌رنتێته‌وه كۆبونه‌وه‌كان بكرێن، بۆیه پێویسته له‌دوای پشوه‌كان كۆبونه‌وه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".
خەندان