دیالە.. كەسێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
لەمبارەوە نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، رايگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لە سنووری شاری "باقووبە"ی ناوەندی پارێزگای دیالە، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دەسترێژی گوللە لە هاووڵاتیەك كراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە."
گوتیشی: "پۆلیسی دیالە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە."
گوتەبیژی پۆلیسی دیالە، ئەوەشی خستە ڕوو، بەدەر لەم تاوانە ئێوارەی دوینێ لە سنوری پارێزگای دیالە مندالێكی تەمەن 11 ساڵیش بەناوی عەلی سەمیر لە دەریاچەی تەحویلە خنكاوە.
باسنيوز