عێراق؛ لە ئۆپراسیۆنێكدا چەندین مۆڵگەی داعش وێراندەكرێت
شانەی رایگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق كە پێكهاتبون لە هێزێكی كۆماندۆ، لە ئۆپراسیۆنێكدا سێ ئۆتۆمبێلی داعشیان تێکشکاند و چەند پێگەیەکی رێکخراوەکەیشیان لە بیابانەکانی روتبە لە پارێزگای ئەنبار، وێرانكردوە.
لەو ئۆپراسیۆنەدا توانراوە ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی سەربازی داعش دەستی بەسەردابگیرێت. پێشتریش سێ ئۆتۆمبێلی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە تێكشكێنرا
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ئۆپراسیۆنەدا توانراوە ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی سەربازی داعش دەستی بەسەردابگیرێت. پێشتریش سێ ئۆتۆمبێلی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە تێكشكێنرا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاشكرایكردوە، لەكاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی داعش دۆشکەیەکی جۆری 14،5 ملمی لەسەربوە، بە ئاراستەی فڕۆکەکان تەقەی کردوە و بەوهۆیەوە یەکێک لە فڕۆکەکان بە سوکی کراوەتە ئامانج. بەڵام دواتر فرۆكەكان توانیویانە بەسەلامەتی بگەڕێنەوە شوێنی فڕینی خۆیان.
خەندان