ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی روونکردنەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دەدات
جیهاد کازم، گوتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مەدەنی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی) رەتی کردووەتەوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دەرەوەی وڵات بکرێتەوە.
گوتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مەدەنی عێراق ئاماژەشی بەوەداوە، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو 31ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، شانەی قەیرانی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای تەندروستی، بڕیار لەسەر درێژكردنه‌وه‌ی راگرتنی گه‌شته‌کان یاخود ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییەکان دەدەن.
پێنجشەممەی رابردوو، لە ئاگادارییەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاریدا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 31/5/2020 درێژ بکرێتەوە.
باسنيوز