عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان رەتدەکاتەوە

عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان رەتدەکاتەوە
گوتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مەدەنی عێراق، رەتیدەكاتەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرەتایی مانگی داھاتوو دەستپێبكاتەوە.

جیهاد کازم، گوتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مەدەنی عێراق، له ‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، هەواڵی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرەتای مانگی داهاتوو رەتکردەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەخایەنێت، بەڵام مانای ئەوە نییە، سەرەتای مانگی داهاتوو، گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە، بەڵکو شانەی قەیرانی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای تەندروستی، بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدەن.

هەینی رابردوو، 22ی ئەم مانگە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی مانگی ئایار، درێژه‌ بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان دەدرێت.




K24
Top