153 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

153 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 153 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران.


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 153 تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنایان تۆمار كردووە، ئەمەش دوای ئەوەی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ شەش هەزار و 151 كەسی گومانلێكراو بە هەڵگری پەتاكە لە تەواوی شارەكانی عێراق ئەنجام داوە.


بە پێی راگەیەندراوەكە، لە ناوچەی رەسافەی بەغدا 68 تووشبوو تۆمار كراون، لە ناوچەی كەرخی بەغداش 24 كەس و لە نەخۆشخانەی شاری پزیشكییش 21 تووشبووی تر تۆمار كراون.


هەروەها لە بەسرە 15 تووشبوو، لە نەجەف سێ تووشبوو، لە سلێمانی سێ تووشبوو، لە هەولێر هەشت تووشبوو، لە دیالە نۆ تووشبوو و لە میسان یەك تووشبوو، لە پارێزگای واستیش تووشبوویەك تۆمار كراون.









باسنيوز
Top