ئەمڕۆ 113 تووشبووی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 113 تووشبووی نوێی کۆرۆنایان لە پارێزگا جیاوازەکانی وڵاتەكەدا تۆمار کردووە، بەمەش كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە سێ هەزار و 724 تووشبوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە پشكنینی كۆرۆنا بۆ پێنج هەزار و 947 كەس كراوە، لەم ژمارەیەدا 113یان تووشبووی کۆرۆنا دەرچوون.
هەروەها لە دوێنێشەوە سێ تووشبووی تر گیانیان لەدەست داوە و بەمەش كۆی ئەوانەی لە عێراقدا بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە 134 كەس.
لە 113 تووشبووە نوێیەكەشدا، 49 تووشبوو لە بەغدان، 24 تووشبووش لە شاری بەسڕە بوون، 72 تووشبووش لە دوێنێوە چاك بوونەتەوە.
باسنيوز