هاوپەیمانییەکەی موقتەدا هەوڵی لەسەر کار لادانی سەرکردەیەکی باڵای عێراق دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-5-2020، جەواد موسەوی، پەرلەمانتاری سائیرەن بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، هاوپەیمانییەکەی لە ئەدای محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان رازی نییە، بەتایبەت دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی دارایی لە عێراق.
جەواد موسەوی هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا واژۆی 130 پەرلەمانتاریان بۆ لەسەر کار لادانی محەمەد حەلبوسی کۆ کردووەتەوە، لەکاتێکدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لەکار لادانی سەرۆکی پەرلەمان 160 واژۆی پەرلەمانتارانی پێویستە.
باسنيوز