پەرلەمانی عێراق داوا دەكات قەدەغەكردنی هاتوچۆی سەرتاسەری رابگەیەندرێ
چەند ڕۆژێكە شەپۆڵێكی تری پەتای كۆرۆنا عێراقی گرتووەتەوە و دوێنێ دووشەممە ژمارەی تووشبووانی تۆماركراو لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەكەوە گەیشتە 150 كەس، بەم هۆیەوە پەرلەمان داوای راگەیاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆی سەرتاسەری كرد.
لەمبارەیەوە خانەی تەنگژەی كۆرۆنا لە پەرلەمانی عێراق داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد قەدەغەكردنی هاتوچۆی سەرتاسەری رابگەیەنێت، نەوەك دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵ دەربچێت.
جێی باسە دوێنی دووشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق قەدەغەكردنی هاتوچۆی لە شاری سەدری بەغدا و گەڕەكەكانی حەبیبیە، كەمالیە، شوعلە و عامریە بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیاند.
باسنيوز