هەموو دەروازەکانی پارێزگای نەینەوا دادەخرێن

هەموو دەروازەکانی پارێزگای نەینەوا دادەخرێن
هەموو دەروازەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا بەڕووی رێبوارانی دەرەوەی پارێزگاکە، دادەخرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 19-5-2020، شانەی قەیرانەکانی پارێزگای نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 21-5-2020ـەوە هەموو دەروازەکانی چوونە ناو پارێزگای نەینەوا، دادەخرێن.

داخستنەکە بۆ رێگرتنە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە نەینەوا و تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێ، بەڵام هاتوچۆی ئەو بارهەڵگرانەی خواردەمەنی دەگوازنەوە و تانکەرەکانی سووتەمەنی، بەردەوام دەبێت.

شانەی قەیرانەکانی نەینەوا داوای لە هاووڵاتییانیش کردووە خۆیان لە گردبوونەوە لە شوێنە گشتییەکان بپارێزن و پابەندی تەواوی رێنماییە پزیشکییەکان بن.












باسنيوز



Top