محه‌مه‌د كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق : داعش هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دەدات
محه‌مه‌د كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، داعش ده‌ستی به‌چالاكی و خۆ ئاماده‌كردن له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كردوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵنهكراون و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه و وردبینیكردنێك رێگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانی تیرۆرسته‌كان دراوه.
بارودۆخه‌كه خراپه و واده‌خوازێت ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی له‌و ناوچانه زیاتر بكرێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "بارودۆخه‌كه خراپه و واده‌خوازێت ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی له‌و ناوچانه زیاتر بكرێت، كه پێشێكاری ئه‌منیان تیادا به‌دی ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ناوچه سنوریه‌كانی به‌غدا، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركوك و ئه‌نبار".
تیرۆرستان ده‌یانه‌وێت بنكه گرنگه‌كانی شاره‌كان بكه‌نه ئامانج
محه‌مه‌د كه‌ریم ئاشكراشیكردوه، "تیرۆرستان ده‌یانه‌وێت بنكه گرنگه‌كانی شاره‌كان بكه‌نه ئامانج، یه‌كێك له‌وانه‌ش ناوه‌ندانی پیرۆزی ئاینیه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌سنوری باشوری كه‌ركوك و پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و نه‌ینه‌وا رویان له زیادبون كردوه.
خەندان