وەزیری پلاندانانی عێراق: ناتوانرێ بودجە بۆ سەرژمێری دابین بکرێت
وەزیری پلاندانانی عێڕاق رایدەگەیەنێت، حکوومەتەکەی ناتوانێ بودجە بۆ سەرژمێریی گشتی لە عێراق، دابین بکات.
خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق لە کێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لەم هەفتەیە لەگەڵ لێژنە تایبەتمەندەکانی ئامادەکاری سەرژمێریی گشتی، کۆ دەبێتەوە.
خالید بەتال هەروەها رایگەیاندووە، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی کارەکانی ئەو لێژنانە و ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەمیان و راسپاردەکانیان، دەکرێت.
وەزیری پلاندانانی عێراق بە ئاماژەکردن بەوەی پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق پێویستیی بە ”بڕە پارەیەکی زۆر هەیە“، رایگەیاندووە، حکوومەتی وڵاتەکەی لەو کاتەدا ناتوانێ ئەو بودجەیە دابین بکات.