تەندروستیی عێراق بەهۆی کۆرۆناوە چەند ناوچەیەکی بەغدا بە تەواوی دادەخات

تەندروستیی عێراق بەهۆی کۆرۆناوە چەند ناوچەیەکی بەغدا بە تەواوی دادەخات
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تێیاندا، چەند ناوچەیەکی بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی بە تەواوی دادەخات.

ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو ناوچانەی بەغدا لە رۆژی چوارشەممە 20-5-2020ـەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە بە تەواوی دادەخرێن.

ناوچەکان کەوتوونەتە چوارچێوەی هەردوو فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ و رەسافە لە بەغدا و بریتین لە؛

- شاری سەدر

- شاری حەبیبییە

- شاری کەمالییە

- شاری حورییە

- شاری شوعلە

- شاری عامرییە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، کە لەگەڵ داخستنی تەواوەتیی ئەو ناوچانە، تیمە تەندروستییەکان دەست بە پشکنینی خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەن.

تا ئێستا دوو هەزار و 991 کەس لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 118 کەس گیانیان لەدەست داوە.











باسنيوز



Top