دەزگای شەهید: باڵوێزخانەکانی ئەوروپا بەهۆی هاوڕەگەزبازانەوە سووکایەتییان بە عێراق کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2020، کازم عوەید، سەرۆکی دەزگای شەهیدی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەرزکردنەوەی ئاڵای هاوڕەگەزبازان لە باڵوێزخانەکانی ئەوروپا سووکایەتییە بە خوێنی شەهیدانی عێراق.
سەرۆکی دەزگای شەهیدی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە نوێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا بانگهێشت بکا و ناڕەزایی توندی عێراقیان پێبگەیەنێت.
رۆژی یەکشەممە 17-5-2020، باڵوێزخانەکانی کەنەدا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی دژایەتیی هاوڕەگەزبازان، ئاڵای هاوڕەگەزبازانیان بەرزکردەوە.
باسنيوز