سوپاسالاری نوێی عێراق دیاری کرا
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، فەریق روکن عەبدولئەمیر شەممەری، پشکنەری سەربازیی وەزارەتی بەرگریی عێراق کاندید کراوە بۆ پۆستی سەرۆک ئەرکان (سوپاسالار)ی عێراق.
درەنگانی شەوی چوارشەممە 6-5-2020، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ کابینەی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، پەسەند کرد.
فەریقی یەکەم روکن عوسمان غانمی پێشتر سوپاسالاری عێراق بوو، بەڵام لە رۆژی 6-5-2020 وەک وەزیری ناوخۆی عێراقی متمانەی پەرلەمانی بەدەست هێنا.
باسنيوز