كازمی : دابینكردنی مووچەی خانەنشینان كاری لەپێشینەی حكوومەتی نوێی عێراقە.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق سەبارەت بە دواكەوتنی مووچەی خانەنشینان، رایگەیاند، حکوومەتەکەی بەردەوام دەبێ لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشین و هەژاران و كاری لەپێشینەیان دەبێت.
كازمی لە ھەژماری خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی، حكوومەتی عێراق خانەنشینان کە تەمەنی خۆیان لەپێناو خزمەتی وڵاتەکەیان بەسەر برد، لەبیر ناکات.
K24