محەمەد غەببان كوتلەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، داوا لە ئەمەریکا دەکات، هاوکاری عێراق بکات.
لە لێدوانێکی تەواو پێچەوانە لە هەڵوێستەکانی رابردوو، محەمەد غەببان كوتلەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە ئەمەریکا دهكات، لەم دۆخە سەختەدا هاوکاری عێراق بکات.
راشیگەیاند، نابێت واشنتن پەسندکردنی کابینەکەی مستەفا کازمی بە سەرکەوتنی خۆی شکستی نەیارەکانی بزانێت.
هاوپەیمانی فەتح، لەلایەن هادی عامری سەرۆکایەتی دەکرێت و کۆکەرەوەی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبییە، کە ژمارەیەکیان لەلایەن ئەمەریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
K24