60 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
وەزارەتەكە رایگەیاندووە جگە لە تووشبوونی ئەم 60 كەسە نوێیە بە پەتایەكە، دوو كەسیش لە دوێنێوە بە هۆی پەتای كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتە عێراقیەكە، لە دوێنێوە 35 تووشبووی پەتای كۆرۆنا لە شارە جیاوازەكانی عێراقدا چاك بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان.
تا ئێستا ژمارەی تێكڕای تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە عێراقدا گەیشتووەتە دوو هەزار و 603 تووشبوو، لەم ژمارەیەشدا هەزار و 661 تووشبوو چاك بوونەتەوە و 104 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز