وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنێک بە مستەفا کازمی دەدات
وەزیری دەرەوی ئەمریکا بەڵێنێک بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەدات.
درەنگانی شەوی چوارشەممە 6-5-2020، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ کابینەی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، پەسەند کرد.
دوای پێکهاتنی حکوومەتی نوێی عێراق و متمانە وەرگرتنی لە پەرلەمان، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە مستەفا کازمییەوە کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە.
مایک پۆمپیۆ لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئێستا کاتی کار و ماندووبوونە بۆ جێبەجێکردنی ئەو چاکسازییانەی گەلی عێراق داوای دەکرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە پەیوەنییە تەلەفۆنییەکەدا، بەڵێنی پاڵپشتیی ئەمریکای بە کازمی داوە و رایگەیاندووە، ”بەڵێنم بە کازمی دا هاوکاریی بکەین لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتەکەی“.
باسنيوز