دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پێدانی متمانە بەکابینەکەی کازمی دواخرا

 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پێدانی متمانە بەکابینەکەی کازمی دواخرا
کەمێک بەرلەئێستا دوای گەیشتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی پەرلەمان بۆ پێدانی متمانە بەکابینەکەی کازمی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دواخرا.

یەک کاتژمێر دانیشتنەکە دواخراوە و بڕیارە پەرلەمان کاتژمێر 10:00 دەستبە دانیشتنەکەی بکاتەوە

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەپەرلەمانی عێراق راگەیاند، بڕیاربو دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ پێدانی متمانە بە کابینەکەی کازمی کاتژمێر 9:00 ئەمشەو بەڕێوەبچێت، بەڵام یەک کاتژمێر دواخراوە و بڕیارە پەرلەمان کاتژمێر 10:00 دەستبە دانیشتنەکەی بکاتەوە.

زیاتر لە 120 پەرلەمانتار لەهۆڵی کۆبونەوەکان ئامادەبون بۆ پێدانی متمانە بەپێدانی متمانە بەکابینەکەی کازمی


ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، زیاتر لە 120 پەرلەمانتار لەهۆڵی کۆبونەوەکان ئامادەبون بۆ پێدانی متمانە بەپێدانی متمانە بەکابینەکەی کازمی.

بەپێی زانیارییەکان، فراکسیۆنەکانی دەوڵەتی یاسا، کوتلەی سائیرون و هاوپەیمانی نەسر و فراکسیۆنی حیکمە، ئیرادە ئامادەی دانیشتنەکە بون.





خەندان
Top