سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو گەیشتە هۆڵی پەرلەمانی عێراق
زۆربەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانیش ئامادەی دانیشتنەكەن و پێدەچێت بەم زووانە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە كابینەی حكوومەتی كازمی بەڕێوەبچێت.
تا ئێستا ڕوون نییە كە كۆبوونەوەكە دەكرێت یان دوادەخرێت، بەشێك لە لایەنە شیعیەكانیش باسی دواخستنی دەنگدان بە ژمارەیەك وەزارەت دەكەن، سەرباری دەنگدان و متمانەدان بە مستەفا كازمی و بەشێك لە كابینەكەی.
میدیاكانی عێراق ئاماژەیان بەوەدا كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی تەواوبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانی ئامادەبووە لە كۆبوونەوەكەدا، بۆ ئەوەی دەست بە كۆبوونەوەكە بكرێت.
باسنيوز