تەندروستیی عێراق هۆشداری لەبارەی كۆبوونەوەی هاووڵاتییانەوە دەدات

تەندروستیی عێراق هۆشداری لەبارەی كۆبوونەوەی هاووڵاتییانەوە دەدات
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق هۆشداری دا لە كۆبوونەوەی هاووڵاتییان و داوای كرد هەر كەسێك قەرەباڵخی دروست بكات، بە توندی سزا بدرێت.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە داوە كە نابێ هیچ گردبوونەوە و كۆبوونەوەیەكی كۆمەڵایەتی بە بۆنەی پرسە و یان بۆنەی تری كۆمەڵایەتی ئەنجام بدرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی چیتر پەتای كۆرۆنا بە ناو هاووڵاتییاندا بڵاو نەبێتەوە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بە پێویستی سزادانی توندی ئەوانە كرد كە ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا پێشێل دەكەن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دووپاتی كردەوە كە لەلایەن دەزگای پەیوەندیدارەوە سكاڵای یاسایی لە دژی ئەوانە بەرز دەكرێتەوە كە سەلامەتیی هاووڵاتییانی تر پێشێل دەكەن و ڕێنماییەكانی خۆپاراستن جێبەجێ ناكەن.

جێی باسە تا ئێستا بە بەردەوامی ڕۆژانە دەیان هاووڵاتی لە عێراق بە تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار دەكرێن.













باسنيوز


Top