گەنجێكی عێراقی لەسەر رەخنەگرتن لە سەدر ئەتك دەكرێ
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا رەخنەی توند لەم بنەماڵەیە و میلیشیای سەرایا سەلامی سەدرییەكان گیراوە، بە هۆی ئەوەی لەسەر ناوهێنانی موقتەدا سەدر گەنجێك ئەتك كراوە و ڤیدیۆكەشی بڵاو كراوەتەوە.
بنەماڵەكە سەری كوڕە گەنجەكەیان دەتاشن و جنێوی پێدەدەن، برایە گەورەكەشی دەردەكەوێ و دەڵێ ئێمە بێبەرین لەو كوڕەمان، جا بكوژرێ یان بسوتێندرێ، ئەمەش تەنها لەسەر ئەوەی رەخنەی لە موقتەدا گرتووە.
برا گەورەی گەنجەكە لە كاتی سەر تاشینی برایدا، داوای لێبووردن لە موقتەدا سەدر و میلیشیای سەرایا سەلام دەكات، دوعای خێریان بۆ دەكات.
لە كۆتاییشدا دەڵێن "داوا لە سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر دەكەین لەم سەگە بەرەڵایەمان خۆش بێت".
باسنيوز