تەندروستی عێراق: 85 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 85 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه بۆ دو هه‌زار و 431 توشبو به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چوار كەس گیانیانله‌ده‌ستداوه كه دوانیان لە بەغدا لەنەخۆشخانەكانی ره‌سافه و مەدینە توب و ئەوی دیكەش لە بەسرە بوە، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته 102 كه‌س.
ئەمڕۆ 5898 پشكنینی نوێی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەشەوە تاكو ئێستا ژمارەی پشكنینەكان لەسەرتاسەری عێراق گەیشتوەتە 113 هەزار و 484 كەس
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 27 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، كۆی گشتی چاكبوانیش گه‌یشتوه‌ته هه‌زار و 571 كه‌س.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەمڕۆ 5898 پشكنینی نوێی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەشەوە تاكو ئێستا ژمارەی پشكنینەكان لەسەرتاسەری عێراق گەیشتوەتە 113 هەزار و 484 كەس.
خەندان