حەشدی شەعبی ژیانیان لە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا تاڵ كردووە
ئەمڕۆ سێشەممە 5/5/2020، موزاحم حوێت، گوتەبێژی سەرۆك هۆزە عەرەبەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ڕایگەیاند: "لە ناوچەكانی دەشتی نەینەوا کە لیوای 30 حەشدی شەعبی كە دەستیان بەسەر بەشێك لە ناوچەكەدا گرتووە، دۆخیان زۆر ناجێگرە و دەتوانم بڵێم ئەو ناوچانە ئێستا دۆخەكەی هاوشێوەی ئەو كاتانەیە كە داعش داگیری كردبوو، حەشدی شەعبی بە زەبری هێز سەرانە لە خەڵك و بازرگانان وەردەگرن، هەروەها بە ئارەزووی خۆیان خەڵك دەستگیر دەكەن و دەڕفێنن بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێكیان كردبێت".
روونیشی كردەوە: "تەنیا لە پێكهاتەی عەرەب 70 كەس لەلایەن حەشدی شەعبییەوە رفێندراون و چارەنووسیان نادیارە و ئەوان مامەڵەیان لەگەڵ تەواوی پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا خراپە و بەشێك لە چەكدارانی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا پێشتر چەكداری داعش بوون و حكوومەتی عێراقیش هیچ هەڵێك نادات بۆ ئەوەی ژیانی خەڵك لە ناوچەكە باش بكات".
باسنیوز